کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی هەینی 19ـی تەمووزی 2024 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبێت:
هەولێر : 42
سلێمانی : 42
دهۆک : 42
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 43
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 33
گەرمیان : 46