مەسرور بارزانی هەوڵی تیرۆرکردنی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی سەرکۆنە دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەوڵی تیرۆرکردنی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی سەرکۆنە دەکات و دەڵێت “هەر لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیەوە بێت، تەحەمولی بەرپرسیارەتیی ئەنجامەکان دەکات”. 

سێشەممە، 16-07-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانی “سەرکۆنە” کرد.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە پێویستی دەزانێت دەزگا پەیوەنددارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی بکەرانی “ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن”.

مەسرور بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە “هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیەوە بێت، تەحەمولی بەرپرسیارەتیی ئەنجامەکان دەکات و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە”. 

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت نزیکەی کاتژمێر 09:24 خولەکی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە، 15-07-2024، ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیانی پارتی؛ لە بەردەم ماڵەکەی، لە شاری کەلار تەقێندرایەوە.

ھەواڵی زیاتر