دوای ئەوەی ئەمرۆ سێشەممە، مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنیەکان گەیشت، دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٦٧٦،٠٣٦،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش سەدو حەفتاو شەش ملیارو سی و شەش ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بەگوێرە زانیاریەکانی باڵکێش، سبەی چوارشەممە حکومەتی هەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنیەکان دەکات.