کەشناسی پێشبینی دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات

لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما دوو پلە دادەبەزێت.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک بەتایبەتى لە کەرکوک و ناوچەکانى باشوری هەرێم و خێرایى با لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٦ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣٤ پلە دەبێت.

ھەواڵی زیاتر