ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، چوار تۆمەتبار دەستگیرکرا و بڕی(١٧) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی ٢٦ـی٥ـی٢٠٢٤ تاکو ٣ی ٧ی ٢٠٢٤ تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەم دوو چالاکیدا، توانییان چوار تۆمەتبار کەکاری گواستنەوەو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەکەن دەستگیربکەن و بڕی (١٧) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەست بەسەردابگرن.
لە ئێستادا هەر چوار تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
١٠ـی ٧ـی ٢٠٢٤

ھەواڵی زیاتر