هیوا عەلی وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێم :
هەموو كارەكانی دروستکردنى چوار بەنداوی گەورە لە هەرێمى کوردستان تەواو بووە و بڕیارە بەغدا پارەیان بۆ خەرج بكات.
حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ، لیژنەیەكی هاوبەشیان بۆ دروستكردنی چوار بەنداو لە هەرێمی كوردستان پێكهێناوە، پڕۆژەكە لە چوارچێوەی رێككەوتنی هاوبەشی هەردوو حكوومەتە و دەست دەكرێت بەجێبەجێكردنیان.
ماوەیەكی زۆرە كار لەسەر دروستكردنی چوار بەنداو دەكەین لە هەرێمی كوردستان، بەڵام دروستكردنی ئەو بەنداوانە تێچوویەكی زۆری پێویستە و لەم قۆناغەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان نەیدەتوانی جێبەجێیان بكات.