مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانە هەڵبژێردراوەکەی بەریتانیا دەکات

ئەمرۆ هەینی 5ـی تەمموزی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە کییەر ستارمەر کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا.

لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە: “بەڕێز کییەر ستارمەر؛ پیرۆزباییتان لێدەکەم بە هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ ئێوە بۆ بەردەوام بوون لە هاوبەشی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا”.

ھەواڵی زیاتر