وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە ڕاگویەنراوێکدا، ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٧/٧ دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کە تەمویلەکەیان گەیشتۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

ئەمە دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی داراییە:

بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی. کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٢٣١،٦٠٥،٥٣١،٠٠٠ ) دوو سەدو سی و یەک ملیار و شەش سەدو پێنج ملیۆن و پێنج سەدو سی و یەک هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٧/٧ دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کەلەسەرەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوەو تەمویلەکەیان گەیشتۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری

٢٠٢٤/٧/٤

ھەواڵی زیاتر