سەرچاوەیەک وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند، خشتەی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە و پارەکە بگات دەست بە دابەشکردنی دەکەین.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕایگەیاند: تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق باسی ناردنی پارەی لە ڕۆژی 1-7-2024 نەکردووە، بەڵام ئەگەر دووشەممە وردبینی لیستەکەیان تەواوکردبێت، دواتر پارە دەنێرن.
سەرچاوەکە دەڵشێت: خشتەی مووچە ئامادەیە و ئەگەر پارە بنێردرێت ڕۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی دەکەین.