پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت

سەرۆکی لیژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جووتیاران، ئاشكرای دەكات ئەمرۆ چەكی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت.

لە راگەیاندراوێكدا هێمن قادر، جێگری پارێزگای هەولێر و سەرۆکی لیژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جووتیاران بڵاوی كردەوە: “لیژنەی باڵای بەبازار كردنی گەنمی جووتیاران، جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە، كە ئەمرۆ پارەی گەنم دابەش دەكرێت.”

لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: “رۆژی یەکشەممە 30/6/2024 دەست بە دابەشکردنی چەکی جووتیاران دەكرێت، لە زنجیرە 1 تاوەکوو زنجیرە 70 كە لە رۆژانی 6 و 7و 8ی حوزەیرانی 2024 گەنمەکانیان رادەستکردۆتەوە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە جووتیارانی قەزای قوشتەپە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستەیی دارایی خۆیان.”

ھەواڵی زیاتر