پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆژی 20-10-2024، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا، پێشوازییەکی فراوانی لێکراوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، دەستخۆشی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەم، پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان دەکەین.

سەرۆک بارزانی دەڵێت، خوازیارین لایەنە سیاسییەکان بە ڕەچاوکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسیارێتییەوە هاوکار بن بۆ سەرخستنی پرۆسەیەکی دیموکراسییانە و پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان.

ھەواڵی زیاتر