مەسرور بارزانی پێشوازى له كونسولى نوێى به‌ريتانيا دەکات
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6/26 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئەندرو بیزلی كونسوڵى گشتيى نوێى شانشینی یەکگرتووی له هه‌رێمى كوردستان كرد.
سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونی لێکرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی بەهێزی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.
كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیر‌و ڕا لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا .