هاوکارییە داراییەکەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانی هاوپەیمانان ئه‌مڕۆ هاوکارییه‌ داراییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

میران بەکر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەستکرا بە دابەشکردنی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەر پێشمەرگەیەک  432 هەزار دینار وەکو هاوکاری وەردەگرێت.

وابڕیارە مووچەی لیوا هاوبەشەکان هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکە دەچێتە سەر بەغدا، بەڵام مەسرور بارزانی هەوڵەکانی  خستەگەڕ بۆ ئەوەی ئەم هاوکارییە نەبڕدرێت کە مانگانە بڕەکەی 17 ملیۆن دۆلارە و بەردەوام بدرێت بە پێشمەرگە، ئێستاش سەرەڕای مووچەکەیان ئەو پارەیەوەکو هاوکاری پێیان دەدرێت.

لەمبارەیەوە، دوێنێ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، لەمەودوا دابەشکردنی پارەکە بەردەوام دەبێت بەڵام وەکو مووچە نا، بەڵکو وەک هاوکاری.

پڕۆسەی یەکگرتنەوەی لیواکان بەردەوامە و ژمارەی لیوا هاوبەشەکان گەیشتووەتە 28 لیوا  و نزیکەی 40 هەزار پێشمەرگە لەخۆدەگرن و ژمارەکە لەزیادبووندایە.

ھەواڵی زیاتر