وەزیری ئەوقاف ئامارێکی نوێی گیان لەدەستدانی حاجیانی هەرێمی ڕاگەیاند.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “نزیکەی 15 هەزار کەس لە دەرەوەی رێکارەکانی وەزارەتی ئەوقافەوە چوونە حەج.”
گوتیشی: “30 هاووڵاتی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە مەککە کۆچی دواییان کردووە، کە تەنیا یەک کەسیان لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە چووەتە سعودیە.”