ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ستنی فلاشه‌ر بۆ ئۆتۆمبێل، جگه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی ناوخۆ قه‌ده‌غه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی 6ی 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، ئاگاداری سەرجەم شوفێران دەکەینەوە کەوا بەستنی فلاشەر (نەشرە) قەدەغەیە بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، یان ئۆتۆمبێله‌كانی هەر دامودەزگایەک، جگە لە ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت بە پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو، بۆیە هەر شوفێرێک نەشرە بۆ ئۆتۆمێلەکەی ببەستێت ئەوا ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەر دادەگیرێت و دووچاری سزای یاسایی دەبێتەوە و هەروەها پێشانگاکانی جوانکاری ئۆتۆمبێلیش نابێت ئەو فلاشەرە بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێک ببەستن لە پێچەوانەی ئەمە، ئەوانیش دووچاری لێپرسینەوە و ڕێکاری یاسایی دەبنه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر