هێلەکانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان بۆ دوو کاتژمێر ڕادەگیرێن

لەرۆژانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ئامادەیی، بۆماوەی دوو کاتژمێر هێلەکانی ئینتەرنێت نامینێت.

دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: رۆژانی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی کاژێر 06:00 بۆ 08:00ی بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.

تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی پۆلی 12 ئامادەیی لە رۆژی یەکشەممە 22/6/2024 دەستپێدەکات و لەهەموو رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت بۆماوەی چوار هەفتە.

ھەواڵی زیاتر