پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرزدەبێتەوە

بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق، پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرزدەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19/6/2024، دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاندووە، پلە گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە و سبەی پێنجشەممە لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، واست، کەربەلا، نەجەف و موسەنا پلەی گەرما 50 پلە دەبێت و لە بەسڕە، زیقار، میسان و دیوانیە پلەی گەرما 51 پلە دەبێت.

ماوەی چەند رۆژێكە، گەرمایەكی بەهێز رووی لە عێراق كردووە، پلەی گەرما لە نێوان 48 و 49 پلەی سلیزییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دۆخی كارەبا لە عێراق روو لە خراپییە و ناتوانرێ پێداویستیی هاووڵاتیان دابین بكرێت.

ھەواڵی زیاتر