شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، ” رۆژی دووشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و دەستپێکی هاتنی وەرزی هاوین دەبێت”.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی، کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند: “بەیانی کەشوهەوا سەقامگیرە و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچەکانی هەولێر و دهۆک باران دەبارێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، “رۆژی هەینی و شەممە 24 و 25ی ئایاری 2024، کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەباران دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمەی بەهێز”.
وتیشی، “خۆڵ بارین کە لەناوچەکانی خوارووی عێراق روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، کە ڕۆژی شەممە بۆ یەکشەممە کۆتای پێدێت و ڕۆژی دووشەممە 26ی ئایاری 2024، بەشێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و وەرزی هاوین دەست پێدەکات”.