ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەڕاگەیەنراوێک ڕایگەیاند: دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(٨٥٠ شیت واتا ٨٥٠٠ دەنک) حەبی هۆشبەر لەجۆری ترامادۆڵ دەستی بەسەرداگیرا.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی ٢١ـی٥ـی٢٠٢٤ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار کە بازرگانییان بەحەبی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیر بکەن و هاوکات بڕی (٨٥٠ شیت) حەبی ترامادۆڵ لەشارۆچکەی خەبات دەستی بەسەرداگیرا .

لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوە دان بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی دەستخستنی ئەم جۆرە حەبە .

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٢٢ـی ٥ـی ٢٠٢٤

ھەواڵی زیاتر