ئهمڕۆ سێشهممه 21ی 5ی 2024، بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كردەوە.
له بڵاوكراوهكهدا هاتووه، “ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری تاوەباران لە هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکانیش هەیە”.
باس لهوهشكراوه، “سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە، لەگەڵ هەورەتریشقە لە ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی، لە سەنتەری پارێزگاکانیش ئەگەری بارینی نمەبارن هەیە، لە کاتەکانی ئێوارەشدا کەشەکە جێگیر دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە کەشی ناوچەکەمان”.