مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی دەڵێت: “دوێنی وەزارەتی دارایی عێراق پێ ڕاگەیاندوون وردبینی لە لیستی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان تەواو بووە، لەم نزیکانە کە پێدەچێت ئەمڕۆ بێت، یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی مووچەکەیان بکرێت.”

جەختیشی لەوە كردەوە، لەگەڵ هاتنی پارەكە و دەستكردن بە دابەشكردنی، پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان لە ماوەی یەک ڕۆژدا مووچەکانیان وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی مووچەی زۆربەی وەزارەت و دامەزراوەکانی بۆ مانگی نیسان ڕاگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی ڕانەگەیاندووە، لەگەڵ گەیشتنی پارەکەش، خشتەكە ڕادەگەینن.

ھەواڵی زیاتر