مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس-لەندەن دەکات

ئەمرۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس سەر بە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا کرد.
لە دیدارەکەدا کە جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرباز بەرزنجی کرد بۆ کار و چالاکییەکانی لە بەریتانیا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست.

سەرۆکی حکومەت جەختیشی کردەوە کە پێویستە ڕەوەندی کوردستانی نموونەیەکی جوان و سەرکەوتوو بن لەو وڵاتانەی لێی نیشتەجێن.
سەرباز بەرزنجی سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد و ئامادەیی خۆی بۆ کارکردن لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا دەربڕی.

ھەواڵی زیاتر