سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان دادەمەزرێندرێن

وەزارەتی خوێندنی باڵا بە نووسراوێک داوای لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێم دەکات، لە پێنج رۆژدا لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی بەش لە کۆلیژ و پەیمانگەکان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بنێرن.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە 11ی ئایاری 2024 گوتی، “ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسراوی بۆ کردووین بۆ ناوی سێ یەکەمەکان، ئێمە زانیارییەکان نوێ دەکەینەوە و دواتر هەمووی دەنێردرێتە بەغدا.”

لەبارەیەوەش، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای لە سەرجەم بەڕێوەبەرانی تۆماری گشتیی زانکۆکان کردووە، رۆژی یەکشەممە 12-05-2024، لە دیوانی وەزارەت ئامادەبن بۆ کۆبوونەوە.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاماژەی بە نووسراوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ چارەسەرکردنی بابەتی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر