وادەی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق ئاشکرا کرا
وەزارەتی پلاندانانی عێراق وادەی دەستکردن بە سەرژمێریی دانیشتووانی راگەیاند.
محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بە بەشداریی 120 هەزار کادر رێکەوتی 10ی تشرینی دووەمی ئەمساڵمان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان دیاریکردووە، لە ئێستادا کاری زۆر لەبەردەمماندا ماوە وەک ئامادەکاری بۆ پرۆسەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە نیوەی دووەمی مانگی ئایار سەرژمێریی ئەزموونی و راهێنانی کارمەندان لەسەر شێوازی ژماردنەکان کە ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت دەستپێدەکات.