ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە لەبارەی پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەباوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند: ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.


ڕاشیگەیاند: پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.

ھەواڵی زیاتر