عێراق و تورکیا 26 رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەبوارەکانی ئاسایش، بازرگانی، ئاو، رێگەی گەشەپێدان و چەند بوارێکی دیکە واژۆ کرد.
رێککەوتنەکان بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بەغدا واژۆ کران.
لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا، دوو رێککەوتن و 24 یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ کراون.
دەقی یاداشت و رێککەوتنەکان:
1. رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان حکومەتی عێراق و کۆماری تورکیا.
2. یاداشتی رێککەوتنی چوارچێوەی پڕۆژەی گەشەپێدان لەنێوان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و ژێرخانی تورکیا.
3. یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری ئاو لەنێوان حکومەتی عێراق و کۆماری تورکیا.
4. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی بازرگانیی ئابووری (JETCO) لەنێوان وەزارەتی بازرگانیی عێراق و وەزارەتی بازرگانیی تورکیا.
5. رێککەوتنێک بۆ هاندان، پاراستن و ئاڵوگۆڕکردنی وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و تورکیا.
6. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ئەنجوومەنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی تورکیا.
7. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاریی تەکنیکی و زانستی و ئابووری لە بواری کارگە بچووک و مامناوەندەکان، لە نێوان وەزارەتی پیشەسازی و وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیای تورکیا.
8. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری مەشقی سەربازی لەنێوان وەزارەتەکانی بەرگریی عێراق و تورکیا.
9. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ راهێنان و هاوکاریی لە بواری تەندروستیی سەربازی لەنێوان وەزارەتەکانی بەرگریی عێراق و تورکیا.
رووداو