ئومێد خۆشناو لەسەر هەڵکردنی ئاڵای تورکیا لە هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، یه‌که‌م جار نییه‌ له‌ کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له‌ قه‌ڵات هه‌ڵبکرێ.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: یه‌که‌م جار نییه‌ له‌ کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له‌ قه‌ڵات هه‌ڵبکرێ، ئه‌وه‌ش بابه‌تێکی پڕۆتۆکۆلیه‌ و له‌ هه‌موو دونیا کاری وا کراوه ‌و ده‌کرێ.

ئاماژەی بەوەش کرد، ته‌نها ئاڵای تورکیا نییه،‌ به‌ڵکو ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا به‌یه‌که‌وه دروستکراون.

ئەمە قسانەش دوای ئەوەدێت، شەقامەکانی هەولێر بە ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا، بۆ پێشوازیکردن لەسەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕازێندراوەتەوە، کە بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە سەردانی هەولێر بکات.

ھەواڵی زیاتر