تەرمی پیاوێکی بەرەگەز عەرەب لە کافتریایەکی سلێمانی دۆزرایەوە.
تەرمی کەسێک لە کافتریای چیای گارا دۆزراوەتەوە بەوتەی چەند هاوڵاتیەک، کەسەکە بەرەگەز عەرەبە و خاوەنی کافتریاکە ڕێگەی داوە وەکو پەناگەیەک لەم کافتریایەدا بمێنێتەوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی سەلام سەلمانە بەڕەگەز عەرەبە و دەشڵێت بەهۆی زۆری خواردنەوەی ماددە کحولییەکان گیانی لەدەستداوە.
لەئیستادا هێزەکانی فریاکەوتنی خێرا و پۆلیس لە شوێنی ڕوداوەکەن پەڕاوی لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە.