ئەمریکا سوپای ئیسرائیل سزا دەدات

ناتانیاهۆ داوا لە ئەمەریکا دەکات هیچ سزایەک بە سەر هیچ یەکەیەکی سەربازیی سوپای ئیسرائیلدا نەسەپێنێت.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەگەر هەیە لەم هەفتەیەدا بڕیاری سزادانی یەکەکەی سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەنیت، بەهۆی ئەوەی ەکەیەکی سوپای ئیسرائیل لە غەززە پێشێلیی مافەکانی مرۆڤیان کردووە.

ئەمەش سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی نیگەران کردووە و لە نامەیەکدا داوادەکات لەم دۆخەی وڵاتەکەی تێیدایە، هیچ یەکەیەکی سوپای وڵاتەکەی سزا نەدات.

بە گوێرەی پێگەی ئاکسیۆسی ئەمریکی، سزاکانی ئەمریکا بۆ یەکەی “نیتزەح یەهودا” بێبەشکردنی ئەو یەکەیە دەبێت لە هەموو جۆرە ڕاهێنان و هاوکارییەکی سەربازی لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاوە. هەر بۆیە بنیامین ناتانیاهۆ لە نامەکەیدا داوای پاشگەزبوونەوەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کردووە بۆ ئەوەی بڕیارەکە ڕانەگەیەنێت و هەڵیوەشێنێتەوە.

ھەواڵی زیاتر