دوای ڕەزامەندیی بانکی ناوەندیی عێراق (CBI)، بانکی بەغداد دەبێتە یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداری لە پرۆژەی “هەژماری من” دەکات.
بەشداریکردنی بانکی بەغداد دەبێتە هۆی فراوانکردنی مەودای خزمەتگوزاری و بەرهەمە بانکییەکان کە پێشکەش دەکرێن، ئەمەش ئاسانکاری بۆ خەڵکی کوردستان دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە قەرز و خەرجیی تایبەت. وەک یەکێک لەو بانکانەی کە زۆرترین لقی هەیە؛ بانکی بەغداد ٦ لقی هەیە لە هەرێمی کوردستان.
پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییی ئەم مانگەدا، بانکی زیاتر بەشداری بکەن، ئەمەش بژاردەی بانکیی زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات و خزمەتگوزارییە داراییەکان بە شێوەیەکی گشتی فراوانتر دەکات. هاوبەشییە بەهێزەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرجەم بانکە بەشداربووەکان بووەتە هۆی دروستکردنی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هەژماری بانکی بۆ بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی.
پرۆژەکە بەردەوامە و تا کۆتاییی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆری حکومەتی هەرێم تۆمار دەکرێن.
بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی پرۆژەی “هەژماری من” سەردانی ماڵپەڕە فەرمییەکەی بکە: بکە: www.myaccount.gov.krd
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر