وەزارەتی دارایی هەرێم دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: تەواوی تەمویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

کەمێک لەمەوبەر دواین گوژمەی مووچەی مانگی ئازار کە بڕەکەی ( ٣٩٠ ) ملیار دینار بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی دڵنیا دەکەینەوە کە پێش جەژن سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن بە پێی ئەو خشتەی مووچەیەی لەلایەن وەزارەتمانەوە ڕاگەیەنراوە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/٤/٧

ھەواڵی زیاتر