کەشوهەوای رۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا

کەشناسێک دەڵێت، رۆژانی جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان تاوەبارانی بەخوڕ و مامناوەند دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، “لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکەمان دەگرێتەوە و نمەبارانی کەم و لاواز لە شوێنی جیا دەبارێت و هەورە برووسکەی لەگەڵ دەبێت”.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی جەژنی رەمەزانیش، ئاراس جەبار گوتی، “سبەی ئێوارە تاوەبارانی بەخوڕ و مامناوەند لە شارە جیاکان دەبارێت تاوەکو بەرەبەیانی دووشەممە بەردەوام دەبێت و دواتر کەش ئاسایی دەبێتەوە. بەڵام رۆژی سێشەممە ئێوارەکەی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی ناوبەناو تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و کەشەکە بەهارە دەبێت؛ رۆژی هەینی کەش ئاسایی دەبێتەوە”.

ھەواڵی زیاتر