کاتی دابەش کردنی موچەی مانگی چوار ئاشکرا کرا
بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار کرا، بڕیارە تاوەکو دوو ڕۆژی دیکە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش بکرێت.
دوای ڕێککەوتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەبارەی پرسی مووچە لە ماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژ مووچەکانی مانگی دوو و سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
هەر بەپێی ڕێککەوتنی سەرۆکوەزیران بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێویستە چیتر بابەتی مووچە بە دوور بگیرێت لە هەموو ناکۆکیی و کۆت و بەندەکان، دوای جەژنیش ڕاستەوخۆ دەست بە ئامادەکاری بۆ مووچەی مانگی چوار دەکرێت.