ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆ سێشه‌م ژماره‌یه‌ك شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ سێشه‌م 2ی4ی2024، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌س و كاری شه‌هیدان، زیندانییه‌ سیاسییه‌كان،خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌.

رۆژی پێنجشەمی داهاتوو بە دابەشكردنی مووچەی “هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری فریاكەوتن، هێزەكانی یەكەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان و سەرۆكایەتی هەرێم” كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران دەهێنێت.

ھەواڵی زیاتر