دابەشكردنی مووچە دەستیپێكردووە

دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستا دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ شەممە، 30/3/2024 مووچەی وەزارەتی تەندروستی، خانەنشینی شارستانی، کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت.

بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند: لەبەر پاڵەپەستۆی زۆر لەسەر بانکەکان، بۆ مووچەوەرگرتن بۆ ئەم مانگە پێویست ناکات چەک پڕبکەنەوە، داواکارین بۆ مەبەستی مووچەوەرگرتن، سەردانی بەشی ژمێریاریی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن.

ئەو ئاسانكارییەی تەندروستی هەولێر وادەكات، فەرمانبەران و مووچەخۆران ئاسانتر مووچەكانیان وەربگرن و تووشی زەحمەتی نەبنەوە.

ھەواڵی زیاتر