شاندێکی پڕۆژەی “هەژماری من” لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق کۆدەبێتەوە
بۆ تاوتوێکردن و خستنەڕووی وردەکاریی پڕۆژەی “هەژماری من”، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن”.
مەروان ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی “هەژماری من” لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان, ڕایگەیاند: “بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-03-2024، شاندێکی پڕۆژەی “هەژماری من” بچێتە بەغدا و، سبەی دووشەممە لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی عێراق و بەرپرسانی بانکی ناوەندی کۆببێتەوە”.
مەروان ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد، مەبەست لە چوونی شاندەکە بۆ بەغدا “بۆ تاوتوێکردن و خستنەڕووی وردەکاریی پڕۆژەی “هەژماری من”ـی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ حکوومەت و بەرپرسانی بانکی ناوەندیی عێراق”.