شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارین سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “بەگوێرەی نوێترین گۆڕانکاری کەشوهەوا و سەنتەرری کەشناسی ئەورووپی ECMWF لە نێوان 16/3/2024، بۆ 20/3/2024، لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمە پەستان لە ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور و هاتنی بڕی شێی پێویست لە زەریای هیندییەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبرووسکەی بەهێز ڕوو لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.”

ئەوەشی خستووەتە روو: “شەپۆلەکە ئێستا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جێگیربووە بە سنووری پارێزگای کەرکووکیشەوە.

ھەواڵی زیاتر