ئاگر لە كۆگایەكی هەولێر دەكەوێتەوە

لە ناوچەی پیشەسازی باکوور لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەک کەوتووەتەوە و زانیارییە سەرەتاییەكان باس لەوە دەكەن ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە نزیک کاتژمێر 7:00 ئاگر لە کۆگایەکی دیکۆرات و کەلوپەلی کارەبایی و کەرەستەی بیناسازی ناوچەی پیشەسازی باکوور لە هەولێر کەوتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە.


‎ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، 10 بۆ 12 تیمی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، جگە لە تیمەکان خەلکێکی زۆریش لەوێ ئامادەن و لەگەڵ تیمەکان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

ھەواڵی زیاتر