به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ له‌ سلێمانی دەکوژرێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی 3ی 2024، میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگری (میت)ی توركیاوه‌، به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ كوژراوه‌.

میدیاكان ڕاشگەیاندووە‌، حوسنو كومێك بەرپرسی چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و به‌رپرسی پاسەوانانی تایبەتی جەمیل بایكی هاوسەرۆكی پێشووی پەكەكە بووه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت دا له‌ سلێمانی كوژراوه‌.

میدیای فەرمیی پەكەكە هیچ لێدوانێك یان راگەیەنراوی فەرمی لەسەر كوژرانی ئەو بەرپرسەی بڵاو نەكردووەتەوە، به‌ڵام لایه‌نگران و كه‌سانی نزیك له‌ حوسنو كومێك وێنه‌ی ئه‌ویان داناوه‌ وه‌ك ده‌ربڕینی خه‌مباری و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌كه‌ی.

ھەواڵی زیاتر