لە کەرکوک پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
وابڕیارو ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی لقی سێی پارتی لە کەرکووک، سەردانی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی بکات.
ڕەوەند مەلا مەحموود، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان گوتی: “برادەرانی پارتی پێیان گوتین، ئەگەر ئەمڕۆ هیچ نەیەتە پێش سەردانتان دەکەین.”
گوتیشی: “دەمانەوێت لێکتێگەیشتنی زیاترمان لەگەڵ پارتی هەبێت، بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە سوودی کورد یەکلایی ببێتەوە.”
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە 03-03-2024، سوودانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لایەنە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی کرد و داوای لێکردن “گفتوگۆکانیان بەردەوام بێت و تەنیا دوو هەفتەشیان لەبەردەمە، تاوەکو بگەنە ڕێککەوتن و کارنامەیەکی هاوبەش”.