ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان دياریکرا
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/3/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دياريكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد.
له فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به بڕگه‌ى (دووه‌م) له مادده‌ى (ده‌يه‌م) له ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بڕيارى داوه به دياريكردنى ڕۆژى 2024/6/10 به واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه، هه‌ر ئه‌مڕۆش له ڕۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.