ئاگربەستێکی درێژخایەن لە جەنگی غەززە ڕادەگەیێنرێت

گفتوگۆکانی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس بەردەوامە، بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا شەڕی نێوانیان ڕابگرن.

ماڵپەڕی واڵای ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرایکرد: ئیسرائیلییەکان بە مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ڕازی بوون، ئەگەر حەماس بە مەرجەکان ڕازی بێت و بارمتەکانی ئیسرائیل ئازاد بکات، ئەوا دەستبەجێ ئاگربەستی شەش هەفتەیی دەستپێدەکات.

پێشتر بەرپرسێکی باڵای بەشداربوو لە دانوستانەکانی ئازادکردنی بارمتەکان بە کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕاگەیاندبوو، تەل ئەڤیڤ شاندێک ڕەوانەی قاهیرە دەکات بە مەرجی وەرگرتنی وەڵامی ڕوون سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لەلایان بارمتەن و زیندوون، بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی ئاڵوگۆڕکردنیان.

لەئێستاشدا گفتوگۆکانی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس لە قەتەر بەردەوامە، بۆ ئەوەی تا مانگی ڕەمەزان بتوانن بگەنە ڕێککەوتنێک و ڕاگرتنی شەڕی نێوانیان.

ھەواڵی زیاتر