پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و دەڵێن: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و خێرایی با کەمدەبێتەوە.
بەڕیوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی پێشبینیەکان ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەبوونی پەڵە هەورێکی کەم، ئاماژەی بەوەش کرد، خێرایی با لە ٣٠ کیلۆمەترەوە کەمدەبێتەوە بۆ ٨ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەی هەینی رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
دەشڵێت، “پلەکانی گەرما ٢-٤ پلە بەرزتر دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

ھەواڵی زیاتر