لێخۆشبوونی 20%ـی سزاى هاتوچۆ تەنیا سێ ڕۆژی ماوە

بڕیارى لێخۆشبوونی ٢٠%ـى قەرز و پێبژاردنی سزاکانی هاتوچۆی هاووڵاتییان، تاکوو ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (سێ ڕۆژی تر) بەردەوام دەبێت.

بڕیاری لێخۆشبوون، لە ڕۆژی ٢٨ ى ٨ ى ٢٠٢٣ بەرکار بووە و دواتریش تاکوو ٢٨ ى ٢ ى ٢٠٢٤، لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان درێژ کرایەوە، ئەمەش وەکوو هاوکارییەکی هاووڵاتییان و هاندانیان بۆ پاکتاوکردنی قەرز و پێبژاردنەکانیان.

بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانی، ڕووداوەکانى هاتوچۆ هەشتەم هۆکارى مردنن، ساڵانە ١.٣ ملیۆن کەس بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیان لەدەست دەدەن و ٥٠ ملیۆن کەسی دیکەش بریندار و کەمئەندام دەبن. 

ڕێوشوێنی تۆمارکردنی سەرپێچی و سزادان و پێبژاردنی دارایی سەرپێچیکارانی هاتوچۆ، یەکێکە لە ڕێگەکانی کەمکردنەوەى ڕووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ھەواڵی زیاتر