سه‌رۆكی كۆریای باكوور رایده‌گه‌یه‌نێت، بیونگیانگ دوو دڵ نییه له‌وه‌ی كۆریا باشوور له‌ناو ده‌بات، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن زلهێزانه‌وه هێرش بكرێته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، “سه‌رباری گردبوونه‌ی زلهێزانی جیهان له دژی ئێمه، ئه‌گه‌ر دووژمن رێگه‌ی به‌خۆیدا و توانی هێرش بكاته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، ئه‌وا بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كه‌ین و به‌هۆیه‌وه ئاراسته‌ی مێژوو ده‌گۆڕین”.
سه‌رۆكی كۆریای باكوور هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئاشتی شتێک نییە لە ڕێگەی دانوستانەوە ده‌ستبكه‌وێت.
هه‌ینی رابردوو 2ـی شوباتی 2024 كۆریای باكوور ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی له جۆری كرووزی له كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی وه‌ك هه‌نگاوێكی تاقیكاری هه‌ڵدا.
ژێدەر
٧ رۆژ