لە سووریا هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان

ئەمڕۆ دووشەممە هێزێکی ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان لە بنکەی سەربازیی تەنەف لە سووریا کراونەتە ئامانج، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی نەبووە. 

رۆژی دووشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2023، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سووریا هێرش کراوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان و هێزەکانی هاوپەیمان؛ هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە و هیچ کەسێکیش بریندار نەبووە”.

دوای هێرشەکەی سەر بنکە سەربازییەکە، گرووپێکی چەکداری بەناوی “مقاوەمەی ئیسلامیی عێراقی” بەرپرسیاریێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.

ھەواڵی زیاتر