ئەمریکا بۆ هاوڵاتییەکانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن

ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات گەشت بۆ عێراق نەکەن و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەکارنەهێنن

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەهۆی هۆکاری ئەمنییەوە داوای لە خێزان و ئەندامانی دیپلۆماتکار و کارمەندە ناپێویستەکانی کرد کە عێراق جێبهێڵن. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی کرد کە “بەهۆی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداریی، بارگرژییە مەدەنییەکان و توانای سنوورداری عێراق بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی بۆ هاووڵاتییە ئەمریکییەکان گەشت بۆ عێراق نەکەن”.

هەروەها وەزارەتەکە داوای لە کارمەندانی حکومەتی ئەمریکا کرد کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەکارنەهێنن بۆ گەشتکردن، ئەمەش بەهۆی ئەو مەترسییانەی کە فڕۆکەوانیی مەدەنی لە ناوچەی بەغدا دووچاری دەبنەوە.

ھەواڵی زیاتر