ئێران 3 هاووڵاتی كورد له سێداره‌ده‌دا
ئێرا 3 هاوڵاتی کورد کە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە ده‌ستگیركرابوون، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، رۆژی 19ی ئۆكتۆبه‌ری 2023، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوه‌كانی وەحید کاکەوەند و فەتحوڵڵا ڕەشنۆ، لە بەندیخانەی ناوەندیی (پارسیلۆن) خوڕەمئاوا جێبەجێکرا.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، هاوکات لەگەڵ ئەو دوو بەندکراوە، سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکە بە بەناوی وەحید ڕەشیدی گەڕاوەند، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەلیگودەرز سەر بە پارێزگای لوڕستان جێبەجێکراوه.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وەحید کاکەوەند، فەتحوڵڵا ڕەشنۆ و وەحید ڕەشیدی گەڕاوەند، پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە ده‌ستگیركراون و دواتر لەلایەن دەزگای داوەرییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.