%70ی قوربانییانی غه‌ززه‌ منداڵ و ئافره‌تن

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین: زۆرینه‌‌ی قوربانی بۆردومانه‌كان منداڵ و ئافره‌تن كه‌ ڕێژه‌ی 70%ی كۆی گشتی قوربانییان پێك ده‌هێنن.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین گوتی: ماوه‌ی 13 رۆژه‌ به‌رده‌وام سوپای ئیسڕائیل بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززه‌ و ناوچه‌كانی تر ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا 3785 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 12 هه‌زاری تریش بریندار بوون.

گوتیشی: زۆرینه‌‌ی قوربانی بۆردومانه‌كان منداڵ و ئافره‌تن كه‌ ڕێژه‌ی 70%ی كۆی گشتی قوربانییان پێك ده‌هێنن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رۆژی پێنجشەممە ڕایگه‌یاندبوو كه‌ 4 نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كان خاپوور بوون و به‌ته‌واوی له‌كار كه‌وتوون، هه‌روه‌ها 25 نه‌خۆشخانه‌ی تریش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سوپای ئیسڕائیلیش جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانییه‌كانیان له‌ رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ڕووی له‌ هه‌ڵكشان كردووه‌ كه‌ تا ئێستا 306 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز كوژراون له‌ كۆی گشتی 1300 كوژراوی ئیسڕائیلی له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كاندا.

ھەواڵی زیاتر