بنکەی عەین ئەسەدی ئەمریکییەکان لە ئەنبار موشەکباران کرا

بە چەند موشەكێك هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە عەین ئەسەد و لەنزیك بنكەکە دەستبەسەر سەكۆیەكی هەڵدانی موشەكیشدا گیراوە.

هێزە ئەمنییەكانی عێراقیش دەڵێن، دوو موشەكیان پوچەڵكردووەتەوە كە ئامادەكرابوون ئاراستەی بنكەی عەین ئەسەد بكرێن و لە نزیك بنكەکەش رێكاری ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر و سەرجەم دەروازەكانی ناحیەی بەغدادیەش كە بنكەی عەین ئەسەدی لێیە داخستووە.

ھەواڵی زیاتر